سرود دنیای وارونە (فارسی)
خویندنەوە: سیروان قادری
شیعر: سلیمان قاسمیانی
تاهیر حاجی حەسەن:
دەسەڵاتەکەی دەوڵەتی ئەردۆغان بێهیچ کەموکورتیەک دەسەڵاتی قۆناغی گواستنەوەیە لە دیکتاتۆریەتەوە بۆ قۆناغی تۆتالیتاریزم. ئەم ڕەوشەی ئێستا لەتورکیادا هەیە،بەگشتی ئەو خوێندنەوە دەدەن بەدەستەوە کە لەدوای سەرنەکەوتنی کودەتا سەربازیەکەوە،هێندەی تر دەستی ئەردۆ داعشی ئیسلامی سیاسی سونی کراوەتر دەبێت بۆ قڕکردنی کۆی نەیارانی و دەم کوت کردنی هەردەنگێکی ناڕازی لەنێو کومەڵگەدا. ئێستای تورکیا،گەر نەڵێین ڕێکاوڕێک لەسەردەمی دەسەڵاتی ستالین و هیتلەر دەچێت،ئەوا بەیەقینەوە دەتوانین بڵێین هەنگاوەکانی ئەردۆ داعشیش لەوهەنگاوانەی ستالین و هیتلەر کەمتر نین.
سامان کەریم:
کودەتایەکی شکستی خواردوو کاری بالێکی نێو سوپای تورکیایە ، بالێک و هیزێکی سیاسی و لە پشتیەوە هێزێکی نێونەتەوەیی کە نێگەران وە توڕەبوو لە هەنگاوە سیاسیەکانی ئەم دواییەی ئوردوگان و حزبەکەی ” دادو وگەشەپێدان”. هەنگاوەکانی ئەم دواییەی کە لەباری زەمەنەوە لەدوای ئیستقالەی داود ئۆغلۆوە دێت وەلەباری سیاسی یەوە ڕووی لە نزیک بونەوە بوولە ڕوسیاو سوریا و میسر… کە بەئاشکرا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی تازەوە ڕاگەیەندرا، ئەگەرچی دواتر بڕیک لێی پەشیمان بوە.
بەکر ئەحمەد:
ڕووداوەکانی چەندین هەفتەی ڕابووردوی ئەڵمانیا و فەرەنسا، ئینسان لە ناو بازنەکانی ترسدا دیلدەکات. کەسێک لە ماکدۆنالدا گەنجان دەداتە بەر دەستڕیژی گووللە، یەکێکی دی لە شەمەندەفەردا بە قەمە بەردەبێتە گیانی سەرنشینان، یەکێکی دی لە نزیکی ئاهەنگگێرانی گەنجاندا بە کردەوەیەکی خۆکوژییانە بە ڕووتی بەڕێوەیە بۆ بەهەشت، کەسێکی دی لە ماڵی خوادا قەشە سەردەبڕێ.
زاهیر باهیر :
بهشی دووههم و کۆتایی:
سیاسهتی ئهردوگان و ‘میت’ له بهرامبهر سوریا و ڕۆژاودا:
لهم بهشهدا من دهمهوێت تهنها سهرکهتن و نوشستی سیاسهتهکانی ئهردۆگان باس بکهم.
نشوستییهکانی ئهردۆگان له ڕۆژاوا و سوریادا: خستنهخوارهوهی فڕۆکه سهربازییهکهی ڕوسیا،کوشتنی فڕۆکهونهکان، بووه هۆی ئهوهی که تورکیا نهیتوانی به فڕۆکه بهشداری شهڕ دژی هێزهکانی ئهسهد و هێزهکانی ڕۆژاوا بکات ، دیسانهوه له ڕوی ئابووریی و پهیوهندی دیبلۆماسیانهی نێواننیشیان،