ڕۆڵ و کاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان له‌سه‌ر ناوچه‌که
زاهیر باهیر :
به‌شی دووهه‌م و کۆتایی:
سیاسه‌تی ئه‌ردوگان و ‘میت’ له به‌رامبه‌ر سوریا و ڕۆژاودا:
له‌م به‌شه‌دا من ده‌مه‌وێت ته‌نها سه‌رکه‌تن و نوشستی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆگان باس بکه‌م.
نشوستییهکانی ئه‌ردۆگان له ڕۆژاوا و سوریادا: خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه سه‌ربازییه‌که‌ی ڕوسیا،کوشتنی فڕۆکهونهکان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که تورکیا نه‌یتوانی به فڕۆکه به‌شداری شه‌ڕ دژی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د و هێزه‌کانی ڕۆژاوا بکات ، دیسانه‌وه له ڕوی ئابووریی و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیانه‌ی نێواننیشیان، تورکیا خه‌ساره‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد ، هه‌ر به ته‌نها له که‌رته‌کانی گه‌شتوگوزاردا 4 ملیۆن گه‌شتکه‌ری ڕوسی، له ده‌ستدا. نوشستێکی دیکه نه‌یتوانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا بۆ دانانی زۆنی دژه فڕین له ڕۆژاوادا که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و لێره‌دا ته‌نها لێدان بوو له هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و په‌یه‌ده، ڕازی بکات. دیسانه‌وه پلانه‌که‌ی له‌ته‌ك حکومه‌تی سعودییه بۆ هێنانی هێزه‌کانیان بۆناو سوریا بۆ یارمه‌تیدانی گروپه تیرۆریسته‌کان له جه‌نگیاندا دژی ئه‌سه‌د و هه‌م دژی هێزه‌کانی ڕۆژاواش، نشوستێکی دیکه بوو. ئه‌مه‌ریکا له‌به‌ر ئه‌م سیاسه‌تانه تا ڕاده‌یه‌ك فشاری خستۆته سه‌ری و په‌یوه‌ندی هه‌نووکه‌ییان ،به‌ره‌وپێشه‌و ناڕوات.
سیاسه‌ته سه‌رکه‌وتووه‌کانی: له ڕوی ئابورییه‌وه داعش نه‌وتێکی زۆری بۆ دابینکرد ، کارکردن به منداڵان و مێردمنداڵانی په‌نابه‌رانی سوری له به‌رژه‌وندی خاوه‌نکاره‌کاندا، هه‌روه‌ها ڕێککه‌وتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ میسر و خؤشکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. دروسکتردنی هێزێکی دژ به ئه‌سه‌د له‌ژێرناوی ‘ تورکمانه‌کان’ تاکو به ڕاسته‌وخو به‌کاریان بهێنێت و بیانکاته ده‌مڕاستی تورکمانه‌کانی ڕؤژاوا و سوریا، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی هه‌ندێك له پارته‌کانی نێو ‘ئه‌نه‌که‌سه’ و چه‌کداره‌کانیان دژ به یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و ناو به‌ناو ئه‌نجامدانی کاری تیرۆریستانه به تایبه‌ت له کانتۆنی جه‌زیره. له‌هه‌ره سیاسه‌ته سه‌رکه‌تووه‌کانی ئه‌ردوگان، به‌هێزکردنی هێزه تیرۆریسته‌کانه به‌تایبه‌ت داعش ، له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه، بوو. که به‌م کاره‌ش ئه‌وانی خستنه به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکا و شه‌ڕی هاوبه‌شیان دژی داعش و له ئێستاشدا پایته‌ختی خه‌لافه‌ت، شاری ‘ڕه‌قه’ یان، پێئازادبکه‌ن.
سیاسه‌تی ئه‌ردوگان و’میت’ له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا:
ئه‌ردوگان له به‌رمبه‌ر ئێران‌دا سیاسه‌تێکی دووفاقه‌یی هه‌یه ، له سه‌رێکه‌وه کێشه‌ی کورد له هه‌ردوو وڵات‌دا بووه‌ته کارت و ئامانجێك، که ئه‌م کێشه‌یه ده‌توانێت هه‌م په‌یوه‌ندی نێوانیان خۆش بکات هه‌م تێکیشی بدات، که ئه‌مه دژایه‌تی ناڕاسته‌وخۆی یه‌کدیش، ده‌گرێته‌وه . ئاشکرایه که ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدارانی ئێران له پاسداران و له‌شکری یاسایی یارمه‌تی ئه‌سه‌د و حکومه‌ته‌که‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌یارمه‌تی ئێران بۆ ‘ حیزبوڵای’ لوبنان . تورکیاش به ڕۆڵی خۆی به یارمه‌تی داعش کنه له حکومه‌تی ئێرانی ده‌کات له ڕێگای عێراقه‌وه به هه‌وڵی په‌راوێزخستنی عێراق، له ناوچه‌کدا ، که حکومه‌تی عێراقی حکومه‌تێکی شیعه‌یه و هاوپه‌یمان و هاومه‌زهه‌بی حکومه‌تی ئێرانییه
له ئیستادا وه‌کو ئه‌وه‌ی که ده‌یانبینین تاڕاده‌یه‌ك ئێران و تورکیا هه‌ندێك په‌یوه‌ندی ئابووریی له نێوانیاندا به‌رده‌وامه له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان که په‌یوه‌ندی سیاسیشیان ، به‌ره‌و باشتر به‌رن .
سیاسه‌تی ئه‌ردوگان له به‌رامبه‌ر عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم-دا:
ئه‌ردوگان و ‘میت’ داعشیان ته‌نها له ڕۆژاوا سوریادا به‌کارنه‌هێنا ، به‌ڵکو داعش وه‌ره‌قه‌یه‌کی گرنگی ده‌ستی تورکیا و هه‌ڵسوڕاوێکی زۆر چالاکیش بوو که تورکیا توانی هاوکات دژی حکومه‌تی عێرا ق و دژی حکومه‌تی هه‌رێمیش، بۆ سوودی خۆیان زۆر به‌باشی به‌کاریان بهێنن.
له به‌رامبه‌ر عێراقدا توانی دووهه‌م شاری عێراق که موسڵ بوو ببچڕێت و له‌وێوه هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ی بنێت. به‌داگیرکردنی موسڵ نه‌ك مه‌ترسی له سه‌ر شار و شارۆچکه‌کان و دێهاته‌کانی ده‌ڤه‌ری موسڵ، دروستکرد، به‌ڵکو ئه‌م مه‌ترسییه ته‌نییه‌وه بۆ که‌رکوك و هه‌ولێر تکریت و فه‌لوجه و ڕومادییه و هیت و ڕوتبه‌ش. له ساڵی 2014 ده‌دا نزیکه‌ی سێیه‌کی عێراق له‌ژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوو . هه‌روه‌ها به‌شێکی ئابووریی عێراقیشی به‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاڵاوتنه‌کانی نه‌وت و بیره نه‌وتییه‌کان، له لایه‌ن داعشه‌وه، له‌ده‌ست عێراق کرده‌وه . گرفتی دابه‌شکردنی عێراق و کێشه‌ی کۆنی ویلایه‌تی موسڵی زیندووکرده‌وه. به‌داگیرکردنی موسڵ ‘به‌نداوی موسڵ’ که‌وته ده‌ستی داعش و تا ئێستاش ئه‌و وه‌کو چه‌کی هه‌ڕه‌شه دژ به حکومه‌تی عیراق به‌کاریده‌هێنێت. توانی گوڕوتینێکی زۆر به خێڵ و عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی سونی مه‌زهه‌بی ئه‌وێ، بدات، گه‌ر نه‌شتوانن پشتگیری داعش‌یش بکه‌ن ، پشتگیری حکومه‌تی عێراقیش نه‌که‌ن . عێراقی خسته ژێر قه‌رزێکی زیاتری چه‌كکڕین و مامه‌ڵه‌ی مه‌ترسیدار له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ، به‌مه‌ش عێراقی زیاتر خسته باوه‌شی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا . گرتنی موسڵ، داعشی کرد به‌و هێزه‌ی که له‌سه‌ره‌تادا ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی له گرتنی به‌غدا ده‌کرد ، وه‌کو پێشتر وتم پێگه‌ی داعش له ڕومادییه و و فه‌لوجه و تکریت ڕوتبه و هیت و ته‌لعه‌فه‌ر و زۆر شارۆچکه‌ی دیکه به‌هیزتر کرد، به‌مه‌ش داعشی کرده مه‌ترسییه‌کی سه‌ره‌کی که تائێشتاش ئاسوده‌یی و ئاشتی له ناوه‌ڕاستی عێراقدا نییه. گرتنی موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه کارئاسایی بۆ تورکیا کرد که له ساڵی پاردا به‌دیار چاوی ” کۆمۆنێتی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ” زیاتر له 5 هه‌زار سه‌ربازی به‌هه‌موو جۆره چه‌کێکه‌وه هێنایه نێو خاکی عێراقه‌وه و تا ئێستاش ئه‌و هێزه له‌وێ نیشته‌جێیه و عێراقیش ئه‌مه‌نده لاوازه له به‌رامبه‌ریدا ده‌سته‌وه‌ستانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که تورکیا ڕۆژانه سنوری عێراق به ته‌یاره ده‌به‌زێنێت و ماڵ و دێهاتی ئه‌و بنارانه‌ی شاخی قه‌ندیل بۆردمان ده‌کات و ژینگه و سروشتی ئه‌وێ وێرانده‌کات.
هه‌رچیش په‌یوه‌ندی به کوردستانه‌وه به گشتی و حکومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی هه‌یه، شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی درێژخایه‌نی بۆ ناوچه‌که، دروستکرد و کوردی کرده واجیهه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌هێزی دژ به داعش، دژ به سونه، تا ڕاده‌یه‌ك خستییه به‌ره‌ی دژ به عه‌ره‌ب و دژ به حکومه‌تی ناوه‌ندی له لایه‌که‌وه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کردییه زیاتر وابه‌سته‌ی تورکیا. حکومه‌تی هه‌رێم و خودی کوردستان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بونه‌ته بنکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی و تورکی ، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه حکومه‌تی هه‌رێمی له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا، نزیکتر کرده‌وه. تورکیا به سیاسه‌تی به‌کارهینانی داعش زۆر کارایانه توانی ئه‌وه‌نده‌ی تر کوردستان به گشتی و حکومه‌تی هه‌رێـم به تایبه‌تی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه بکاته پاشکۆی تورکیا و ناوبه‌ناویش کار له‌سه‌ر کێشه‌ی تورکمانه‌کانی که‌رکوك، ده‌کات . دووژمنایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کرده سه‌ره‌کی نه‌ك هه‌ر دژ به په‌که‌که‌و په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌ڵکو به سه‌رجه‌می کوردانی باکور و ڕۆژاوا و چاوپۆشی له هه‌موو ئه‌و کوشتن بڕینه که به‌رامبه‌ریان له لایه‌ن تورکیاوه، ده‌کرێت ، بکات. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ناو به‌ناویش ته‌نانه‌ت سنوری ڕۆژاواشیان لێداده‌خات وه‌کو چۆن ئه‌مساڵ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ هیچ جۆره یارمه‌تییه‌ک نه‌گه‌تیشته ڕۆژاوا. نه‌ك هه‌ر ئه‌مانه به‌ڵکو داعش فشاریشی بۆ نێوه‌ند و حیزب و ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانیش، هێنا، که ده‌بێت چ به ئاشکرا یا به نهێنی هه‌ڵوێستی خۆیان له داعش هه‌بێت ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هیچیان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه که ته‌کفیری داعش بکه‌ن ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که ‘یه‌کگرتوو’ زۆر نزیکه له تورکیاوه و له هه‌ندێك هه‌ڵوێستیاندا لایه‌نگری داعش ده‌که‌ن.
له‌مانه‌ش واوه تر داعش توانیشی ته‌مه‌نی حکومه‌تی هه‌رێم به گشتی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان به‌تایبه‌تی، درێژبکاته‌وه، ئه‌ویش به هه‌بوونی مه‌ترسی داعش. مووچه‌یان له خه‌ڵکی گرته‌وه، هه‌ژارییان خسته‌وه، ته‌واوی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌کانیان، ڕاگرت ، به‌مانه وایان له خه‌ڵك کرد هێشتا هه‌ر ڕازیبن، به‌و ژیانه و له‌هه‌وڵی چالاکی و ناڕه‌زایی کاریگه‌رانه له دژیاندا، به پاساوی ” کردنی ئه‌مانه له به‌رژه‌وندی داعش ده‌بێت”، نه‌بن.
هه‌موو ئه‌و ورده‌کاریانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن ، که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردوگان و ئاکه‌په و ‘میت؛ تائه‌م کاته‌ش ئه‌و ئامانجانه‌ی که ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی له سه‌ره‌تادا بۆ داڕێژراون ، پێکاوه و له هه‌موو ڕویه‌که‌وه به زیانی کورد له باشوور و باکوور و ڕۆژاوا، کۆتایی هاتووه . . له ئێشتاشدا ئه‌ردوگان خه‌ریکی پرۆسه‌ی ئاشتیکردنه له‌گه‌ڵ دوژمنان و ناحه‌زانیدا ، دیاره سیساسه‌تی ئاشتیانه‌ی داهاتوشی هه‌ر وه‌کو سیاسه‌تی شه‌ڕی ئێستای هه‌ر له دژی کورد ده‌بێت، گه‌ر کار له‌سه‌ر نه‌مانی کانتۆنه‌کانی ڕۆژاوا نه‌کات ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه کار له‌سه‌ر شێواندیان ده‌کات بۆ جۆرێك له حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه وابه‌سته‌که‌ی هه‌رێم.
له‌نده‌ن
05 /07/2016