دەنگ و ڕەنگسلیمان قاسمیانیشیعر

بەیانی

Beyani

شیعری سلیمان قاسمیانی بە دەنگی خۆی

ئامادە کردنی کلیپی دەنگ: ئەسەد مەریوانی

 

                                                                           بەیانی

 

 

 

پێشکە‌ش بە‌ “رە‌حمە‌ت شە‌ریفی” کە‌‌  رۆژی ٣-٧- ١٣٦٠ لە‌ شاری تە‌ورێز گوﻟﻠﻪ‌باران کرا.

 

 

 

بڵێی شە‌و

هێندە‌ چڕ مێنێ

کە‌ بتوانێ

هەموو جارێ

نە‌فە‌سبڕ کا

تە‌وژمی  توندی هیوای

               کازیوە‌ی سووری مە‌لابانگێ؟!

بڵێی باڕە‌ش

هە‌موو رۆژێ

ببێ دە‌ستی

هە‌زاران خونچە‌ پە‌ڕپە‌ڕکا

نە‌دا مە‌ودا،

دە‌رودە‌شتان وە‌ڕازێنێ

سەمای گوڵ…

               گوڵ؟!

 

بڵێی دیدە‌

ئە‌وە‌ندە‌ کورتێ بێنێ

بازگە‌ی بە‌ختێ هە‌موو ساڵێ

کە‌ هە‌رچی کۆکە‌رۆی ڕە‌نجی شە‌وورۆژی

لە‌ قە‌د گۆنای ئاڵا ….

                         ئاڵێ؟!

 

بڵێی ئاهی

هە‌زاران تاقە‌ هیوای سوور

بە‌رە‌و بانە‌ نە‌چن

یە‌ک گرن و ڕێ بگرن

بکە‌ن تە‌کبیری هاوارێ؟!

 

بلێی تە‌رمی

کفن لە‌ خوێن تە‌ناوی

رۆڵە‌کانی مە‌ردی مە‌یدانی نە‌بە‌ردێ

شین نە‌بێ…

          سە‌رشین نە‌کا

سە‌رخۆشەکانی خوێنمژی

                    عە‌با بە‌ دە‌ستێ؟!

 

تۆ بڵێی گە‌ڕ

وانە‌یێت جارێ بە‌ یە‌کجاری

کرێکاران و زە‌حمە‌تکێشە‌کانی سە‌رزە‌وی

یە‌کسە‌ر سە‌ری چۆپی بگرنە‌ دە‌س….

بگێڕن دواگە‌ڕی

        ماڵینی زوڵم و زۆر؟!

 

*

وە‌رن یاران

وە‌رە‌ کاکە‌…

             وە‌ر دادە‌

دە‌ یە‌ک بگرن زە‌ماوە‌ندە‌!

بە‌ یە‌ک رە‌نگی

بە‌ یە‌ک دە‌نگی

لە‌ دە‌مێکا…

بە‌ دە‌مێکا بکە‌ن هاوار!

بڵێن:

– خە‌وبڕ ئە‌بێ

  شە‌ودڕئە‌بێ

  زامی کولاوە‌ی سە‌ر لە‌شی ماندوو

  کە‌ سۆزی تیشکی بزوێنە‌ر

  هە‌تا‌وی شوڕشی سووری گە‌ییشتە‌ سە‌ر!

 

بڵێن:

– نا…نا…!

  شە‌ماڵە ‌و دێ بە‌ دێ دێت و

دە‌لاوێنێ بە‌ هانای گە‌رمی بووژاندن

 پە‌ڕی لە‌ خوێن شە‌تاڵی

خونچە‌کانی هە‌ڵوە‌راوی بن دە‌رو دیوار!

 

بڵێن:

– دیدە‌

  تروسکە‌ی بە‌ختی گشتی  ئە‌یگە‌شێنێ

  ئە‌ودە‌مە‌ی ئاهی هە‌زاران تاقە‌ هیوا

  دێت و یە‌ک دە‌گرێت و

   جەرگی ڕە‌ش دە‌ئە‌نگێوێ!

 

بڵێن:

– ئە‌رێ لە‌ ڕێ دایە‌

               لە‌ ڕێ دایە‌

 ئە‌وا ئە‌و کاروانە‌ی دێ و

یە‌کە‌م مە‌نزڵ ئە‌خا باری

لە‌ جێگەی کۆچی ئێستێبداد!

 

میرئاوێ  ٩-٧-١٣٦٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

Back to top button