سەبارەت بە یادی پەنجا ساڵەی یەکێتی نووسەرانی کورد
عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
پەنجا ساڵە یەکێتیی نووسەرانی کورد لە کوردستانی عێراق دامەزراوە.لەو نیو سەدەیە چەندین نەوە لە ئەدیبان و نووسەران هاتنە مەیدانی نووسین. بەڵام لەو چەندین نەوەیە چەند دانەیان لەسەنگەری هەژاران و کرێکارانی کوردستان تا سەر مانەوە؟ چەند دانەیان تا سەر داکۆکیکەری کڕێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان بوون؟ ئەی ئەو یەکێتیی نووسەرانە چەند دژایەتی نووسەرانی رادیکاڵ و مارکسیستیان کرد؟ مێژووی ئەو یەکێتییە، مێژووی بەرگریکردن بووە لە کوردایەتی و سەنگەرگرتن بووە لە ڕادیکاڵیزم و ئەدەبیاتی سۆشیالیستیی.مێژووی ئەو یەکێتییە پاشکۆیەتی بزووتنەوە سیاسییەکەی کوردایەتی بووە. بە ئێستاشەوە کە ئەو یەکێتییە بچووکترین خەربەخۆیی نییە و چاو لەدەستی حیزبە کوردییەکانن. بۆ نووسەری کرێکاریی و مارکسیستیی ئەو مێژووە جێی ڕەخنەی بێڕەحمانەیە و تەنانەت جێی ڕیسواکردنیشە نەک ستایش و پیاهەڵدان و فووپیاکردن. ئەو یەکێتییە ئێستاش گوێ لەمستی دەسەڵاتی کوردییە و بچووکترین هەڵوێستی نییە لەسەر ڕووداوە سیاسییەکان. بەهەوای حیزب و دەسەڵاتی کۆنەپەرستی کورد هەڵدەپەڕێ. ئەو یەکێتییە ڕێکخراوێکی ئەدەبیی ناسیونال-بۆرژوای کوردە و جەوهەرەکەی کۆنەپەرسیانەیە.
کەنەدا
٩-٢-٢٠٢٠