کتێبی لەخۆرئاواوە، چەند باسێک دەربارەی ئەدەب و هونەری خۆرئاوا بەرگی یەکەم لە ئامادەکردن و وەرگێڕانی شاعیر و نووسەری کرێکاری عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ) چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم کتێبە بریتییە لە نووسین و ئامادەکردن و وەرگێرانی گەلێ بابەتی جیاجیا و هەمەڕەنگ، هەر لە شیعرەوە تا شانۆ و تا کەسایەتییە ئەدەبییەکانی نێو مێژووی ئەدەبی کرێکاری جیهانیی. کتێبێکە بە قەبارە گەورە و دەوڵەمەند بە ناوەڕۆک لە کتێبخانەکانی کوردستان دەست دەکەوێت. شایانی باسە ئەم کتێبە لەچاپ و بڵاوکردنەوەی ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانایە.




پێویستی بە هێزی کار بوو، دەچووە گوندەکانی نزیک کێڵگە نەوتییەکان و پەیوەندی دەکرد بە دەم سپی گوند ئیتر چ کوێخا بێت یان ئاغا و داوای ژمارەیەک کرێکاری لێیان دەکرد. کوێخاش لە پیاوانی ئاوایی ئەو ژمارەیەی دیاری دەکرد و دای دەمەزراندن. ئەمەش لە ڕاستیدا سەفقەیەک بوو لە نێوان ئاغا و کۆمپانیا. کۆمپانیا لە ڕاستیدا پیاوەکانی بە هەقدەستێک دادەمەزراند و لە واقیعیشدا نیوەی ئەو هەقدەستەی دەدانێ و نیوەکەی تری دەدایە ئاغا یان کوێخا . ئەمەش لەبەر دوو هۆ:
(مەشخەڵ)


