کۆدی پڕبوون لە میهرەبانی
شیعر: عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ)
دەماغسز
شیعر: عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ)
قەڵەمەکەی ماشێنە
تێیکە دۆلار و دینار
خەڵکی هەژار چی لێ دێ
فیل جەهەنم وەلنار
عەقڵ و هۆشی سڕ کردووە
مۆنیکا و دەفتەر و عەرد
گوێی خۆی لێخەواندووە
لە ژینی پڕ بەڵا و دەرد
جارجاریش بۆ فریودان
بۆڵەیەکی دێ لێوە
دڵی حیزب ڕادەگرێ و
خۆیشی بۆیان بەپێوە
لە ناڵ دەدا و لە بزمار
دەسوتێنێ وشک و تەڕ
دەماغسز گەر بۆی بلوێ
بەرز دەکا ئاڵای شەڕ
وشەکانی بۆگەنن
پڕ لە هێلج و پیسی
بۆ خەڵکی ستەمدیدە
فریوکار پڕ مەترسی
ڕیسوا بێ نووسەری وا
خەسیوی عەرد و پارە
لەکاتێکدا دەزانێ
خەڵک خۆزگەی بە پارە
ئەیلوولی ٢٠١٥
شعری برای تو
ئای نیشتمان!
سلیمان قاسمیانی
چۆلەکەکان لە دوێکەوە
لە سوێبانی حەوشەکەمان پشوونادەن
دڵۆپ دڵۆپ ئاو دەگرنە دەنووکیان و بە قوڕگی وشک
ناوەستن تا شاخ و داخەکانی شەنگاڵ
شەرم دەکەن ئاوی دەمیان قوت دەنەوە
لە بەرانبەر هێزی تینووی پیر و مناڵی رەتانراو.
ئای لەو لێوەی
بە دڵۆپێ ئاوی دەنووکی پاساری سەرهەڵگرتوو
رۆژووی نەشكێ!
زەوی پۆلووی ئاگردانە
نیشتمان دوو مناڵی ها بە کۆڵەوە و هەر رادەکا
بە سەر ئاگری جەستەی ماندوو
شەرمین ماتە و ئازاد لە گێژاوی وەنەوز
سنجار ئەسووڕێنێتەوە
لە سەر سەری
بە پشتی نیشتمانەوە.
نیشتمان پەرەوازەیە
لەشکری ئەشکەوتەکانی تاری مێژوو
بە ئاهەنگی لائیلاهە ئیللەڵڵاوە
بەردەبنە سینگی شەنگاڵ و سنجارەوە
مەمکی قەرەقوش دەبڕن و
پرچی مەخموور دەڕننەوە.
نیشتمان بێ ئاهە و تەنیا….
باوکی نیشتمان دڵتەنگە
ئەنگوستی بەلەفیتکەی چەک رامووسێنی
لە ژێر پشتێنی خەمایە.
باری قورسی دڵ هەڵدەگرێ و
لە بەر دەمی مەێگێڕی مەیخانەکانی واشنگتۆن و ئەستەمبووڵا
ئەیداتە ئەرز.
ئاخ نیشتمان
چەندە قورسە دەردی بێ مەی
لە سەنتەر و بازارەکانی هەندەران!
نیشتمان بێدەرەتانە
هەرچی پیاوی دەسەڵاتە
گون دادێڵێ بە سەر شانی
گۆلی عەشقی دەشەمزێنێ!
نیشتمان شەتاڵی خوێنە
مەخموور لە بەر دەم قەرەقوش زەوتدەکەن
لە ژێر ئاڵای ئاجووج و باجووجەکانی موحەممەدی.
دایکی نیشتمان کڵۆڵە
بە بارانی فرمێسکەوە
دەستێکی وەفا دادێنێ
بە سەر سەرجەم ئەسپاردەکانی نێو بانکی
شەڵواری لە خوێن شەتاڵی قەرەقوش دەداتە شان و
هانا دەبا بۆئیمامی دوازدەی غایب
بۆ کوێخای تاران
کەربەلا.
ئای لەو ژانەی
شەڕەفی زامداردەزڕێنێ
لە ژێردەستی دۆستی درۆیینەی نامۆ!
2014-08-18
گوڵى خوێناوى
نووسینی: سليمان قاسميانى
ستێريۆکه تا ئاخر ده‌نگى دراوه‌تێ. گۆرانى “گوڵى خوێناوى” ته‌واوى ژووره‌که‌ى داگرتووه. له گه‌ڵ گرمه‌ى يه‌ک به يه‌کى ووشه‌کانى گورانيهکه ماڵه‌که ده‌له‌رێته‌وه!: “بڕوانه، بڕوانه، شاييه، چۆپييه له‌و ماڵه / گوێ بگرن… زوڕنايه، ده‌هۆڵه، شمشاڵه…”
سارا وه‌ک مێژووکه ده‌له‌رزێ. حه‌مه‌ى باوکى وه‌ک دێوهزمهيهک لێى نزيک ده‌بێته‌وه. چهقويهکى به‌ده‌سته‌وه‌يه و وه‌ک کهسيک که فڕووجێک بۆ سه‌ربڕين ده‌گرێ، به ئه‌سپايى هه‌نگاو هه‌ڵدێنێته‌وه و چاوى زه‌ق بڕيوه‌ته چاوى نێچيرهکهى. سارا پشتاوپشت ده‌کشێته دواوه تا ديوارى چێشتخانه‌که پشتى ده‌گرێ و ئيتر رێگه‌ى ده‌ره‌تانى لێ
نا نەت ناسیوم داگیرکەر!
شیعر و زمانی ئینسانیی