Home کۆمەڵایەتی هێرشی سەربازی دوڵەتی فاشی تورکیا بۆ سەر عەفرین مەحکوم دەکەین

هێرشی سەربازی دوڵەتی فاشی تورکیا بۆ سەر عەفرین مەحکوم دەکەین

هێرشی سەربازی دوڵەتی فاشی تورکیا بۆ سەر عەفرین مەحکوم دەکەین

ماوەی هەفتەیەکە دەوڵەتی فاشی تورکیا و

 

ڕێکخراوە ناخ داعشەکانی گۆێڕایەڵەکانی، دەستیان داوەتە هێرشێکی سەربازی گەورە بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاڤا. ئەم هێرشە بە پشتیوانی فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و تانک و تۆپ و هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو ئەنجام دراوە. لەئەمجامی ئەم هێرشانەش بە سەدان کەس لە خەڵکی سیڤیڵ و شەڕڤان بوونەتە قوربانی.

ئێمە وەک دەستەی نووسەرانی گۆڤاری هانا کە ئینسان بۆ ئێمە بەرزترین ئاستانەی کارکردنی دەقەکانمانە، ئەم جینۆسایدەی خەڵکی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی کۆنەپەرستی تورکیای فاشی مەحکوم دەکەین و خۆمان بە پشتیوانی خەڵکی ئازادیخوازی عەفرین و هەر جێگایەکی تری ئەم جیهانە دەزانین.

ڕیسوا بێت دوڵەتی فاشی تورکیا

مەرگ بۆ جەنگ و کوشتنی ئینسان

بژی خەباتی ئازادیخوازانی عەفرین بۆ ئازادی و یەکسانی

 

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری هانا

٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨