Soleyman Ghasemiani
هانا – ژمارە ٤ (خولی یەکەم)
هانا – ژمارە ٣ (خولی یەکەم)
هانا – ژمارە ٢ (خولی یەکەم)
هانا – ژمارە ١ (خولی یەکەم)
رێبازی ئەم رێبواره
نووسینی:
موسلیح رێبوار
٢٢-١٢-٢٠١٢
هونەر هەتا بووه بەرهەمی هەستی ئینسان بووه.
ئینسان و سروشت، بووه تا بووه، دوو بەری کیشەیەکی هەمیشەیی بوون. له سەرەتای ژین و بوونمانه وه، لێکئاڵانی ئیمه و سروشت کاردانەوەی هەردوو لای پێوه دیاره. ئەگەر سروشت، لەم کاردانەوەیەدا، زاڵ بووه، لێکئالانەکه باسی تەکنیک و زانسته؛ ئەگەریش هەستی ئینسانی دەورێکی زاڵی هەبووه، تێکئاڵانه که چالاکی هونەرییه! بەڵام، سروشتیترین زانست و تەکنیک، بێبەش نییه له هەستی ئینسانی و هونەریترین بەرهەم و هەست نواندن، تەنانەت ئەوەی پێی ئەڵێن ئابستره، سەربەخۆ نییه له سروشت. کو‌لتوور و فەلسەفه و ئایدیۆلۆجیا، لێکهەڵپێکرانی چەندین چالاکی جوراوجور بوون که لێرەدا مەودا نییە له هەمووی وردبینەوه. مەبەست، لێرەدا، کو‌لتوور و هونەره و شیعر؛ مەبەست بەرچاوخستنی ریبازیکی ئاڵترناتیوه که من، خوم و چالاکی هونەریم، به رێبواری ئەو رێبازه دەزانم.
سەرنجێکی خێرا لەسەر شانۆی ئەزموونگەری کرێکاران لە کەنەدا
نووسینی:
عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ)
سەرەتایەکی کورت لە ڕوانگەی ماتریالیزمی مێژووییەوە
ئەم کۆمەڵگە مۆدێرنەی مرۆڤایەتی سەرتاپا دەرگیری کێشمەکێش و ململانێی بەردەوامی نێوان چینەکانە. چین و توێژە جیاجیاکانیش لە هەوڵی ئەوەدان زۆرترین کارێک بکەن کە بەرژەوەندییە چینایەتییەکانیان بپارێزن و تای تەرازووی هێز لەم ململانێ بەردەوامە بەلای خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان بشکێننەوە. وەک ئاشکرایە لە کۆمەڵگەی نوێی مرۆڤایەتی دوو چین تیایدا مۆری خۆیان بەدیاردە و ڕووداوەکانەوە دەنێن. بە پێی لێکدانەوەی ماتریالیزم بۆ مێژوو و چینە کۆمەڵایەتییەکانی هەر کۆمەڵگەیەک لە دوو چینی دژ بەیەک و ڕاوەستاو بەرامبەر بەیەک پێک دێت کە هەریەک هەڵگری تایبەتمەندی و بەرژەوەندی تایبەت بە خۆیەتی.
وشه و خواکانی
وتووێژی گۆڤاری سێکۆلار لە گەل سلیمان قاسمیانی – ژماره‌ی ٤ ، ساڵی ٢٠٠٤
سكۆلار: هه‌ندێك چه‌مكی ئه‌ده‌بی یان زیاتر سیاسی وفه‌رهه‌نگی كه به كاردههێنرێ وه‌ك ئه‌ده‌بی مۆدێرن، به‌ڵام ئێمه هێشتا چه‌مكی شاری و شارستانییەت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌بی كوردی به‌دروستتر ده‌زانین هه‌ر وه‌ك له هه‌ندێك له ژماره سه‌ره‌تاییه‌كانی هاناش ئه‌و مه‌فهوومه به‌كار هات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ودای ئه‌و چه‌مكه له دونیابینی و ئاسۆكاندا لێكبده‌ینه‌وه، ئایا ناتوانین بڵێین ئه‌ده‌بی كوردی هێشتا به راده‌یه‌كی به‌رچاو له دونیابینی و له روئیایی لادێ نشینیدا قه‌تیسه. نووسینی كوردی به‌تایبه‌ت كه گه‌شه‌یه‌كی له بواری ڕۆمانیشدا به‌خۆیه‌وه دیوه به‌ڵام له جه‌رگه‌ی كێشمه‌كێشی شاردا ناژیت وئینسانی شاری وئه‌و كێشانه‌ی ئینسان له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا به‌ره‌وڕووی ده‌بێته‌وه، زیاتر ئه‌ده‌بی ئینشاییه و بریتی نین له ئه‌ده‌بی روئیا وئاسۆكان. ئێوه له‌و باره‌وه لێكدانه‌وه‌یه‌كی ترتان هه‌یه.





شیعر:
