هاوپۆلنهكراو
گیانم بە عیشقە
گیانم بە عیشقە
(هرگز نمیرد آن که دلش زنده شد به عشق – حافظ)
گیانم به عیشقە تین و توانم لەوێوە دێ
هێزی هەناو و هازی ژیانم لەوێوە دێ
ئاوێتەیه ژیان بە نەهاتی و به ژان بەڵام
هاتم لەوێیە مەرهەمی ژانم لەوێوە دێ
“یک حرف بیش نیست غم عشق و این عجب”
سەرپاکی شەوق و شادیەکانم لەوێوە دێ
گوێی بیستنی زوڵاڵی مەلانم لەوێوە دێ
بینینی جوانی باخ و تەلانم لەوێوە دێ
“هرگز نمیرد آنکه دلش زنده شد به عشق”
جووڵەی دڵ و هەوای سیەکانم لەوێوە دێ
ئەو عیشقە جوانە عیشقە بە ئازادی و ئینسان
بیر و دوانی مێشک و زوانم لەوێوە دێ
عیشقێکە هەر دەمێنێ هەتا دوادەمی ژیان
چەرخەی ژیان و شاڕەگی مانم لەوێوە دێ
چاوه
٢٢/٢/٢٠١٩